چ, دی ۱۵م, ۱۳۸۹
کوردستان 32 جار خوێندراوه‌ته‌وه








رەزا شەریفی بۆکانی لە لایەن دادگای ئینقلابی شاریار بە سێ ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری مەحکوومکرا.

بە پێی سەرچاوەی هەواڵنێریی کۆمەڵه‌ی هەڵسووڕاوانی مافی مرۆڤ لە ئێران، لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاریار، ناوبراوی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی، ئەندامیەت لە یەکێک لە حیزبەکانی نەیاری حکوومه‌ت و پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی، بە سێ ساڵ و نیو زیندانی تەعزیری مەحکوومکرد.

رەزا شەریفی بۆکانی لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ لە شاری تاران و لە دووکانێکی کافی نت لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەسبەسەرکراو دواتر گوازرایەوە بۆ بەندی ۲۰۹ی زیندانی ئێڤین. ناوبراو پاش چەندین مانگ مانەوە لە ژووری تاکەکەسی، گوازرایەوە بۆ زیندانی رەجایشاری کەرەج. کۆبوونەوەی موحاکمەکردنی ئەم زیندانیە، بە بێ بوونی پارێزەرە و نوێنەری دادستانی و بەشێوەی نهێنی لە لقی یەکی دادگای ئینقلاب بەڕێوە چوو.

بەرپرسانی قەزایی لە زیندانی رەجایشاری کەرەج لە کاتی راگەیاندنی حوکمەکەی رەزا شەریفی بۆکانی پێیان راگەیاندووە کە ناوبراو دیسانەوە لە لایەن لقی ۱۵ی دادگای ئینقلابی تاران موحاکمە دەکرێتەوە. شایانی باسەن ئەمە لە حاڵێکدایە کە موحاکمەکردنی کەسەکان لە دۆسیەیەکی هاوبەش لە لایەن دوو لقی جیاواز، بە پێچەوانەی یاساکانە.

ووشه‌ی کلیلی

 
None found

Tìm kiếm nhiều với:

Free counter and web stats
302 Found

Found

The document has moved here.


Apache Server at www.votistics.com Port 80