“ده‌بێت له هه‌موو گۆره‌پان و مه‌یدانێک گورزى کوشنده له فاشیزمى (AKP) بده‌ین”.
له کۆبوونەوەی ئاسایی پەرلەمانی تورکیا “ئایتون چرای” پەرلەمانتاری سەر به CHP گوتی: “چۆن دەبێت نوێنەرانی Xem tiếp...
لەساڵى ۲۰۱۱، (۱۳۰۰) کچ و کوڕى کورد بونەتە گەریلاى پەکەکەبەرپرسێکى باڵاى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) ئاشکرایکرد لەساڵى رابردوودا ۱۳۰۰ کوڕوکچى کورد چونەتە ریزى گەریلاکانى Xem tiếp...
کومیته‌ى به‌رێوه‌به‌رى پارتى کرێکارانی کوردستان له باره‌ى هێڕشه‌کانى حکومه‌تى (AKP) له دژى گه‌لى کورد، لێدوانێکى نوسراوى راگه‌یاند.
کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى (PKK)، له لێدوانێکى نوسراودا سه‌رنج راده‌کێشێته سه‌ر گۆشه‌گیرى سه‌ر عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ى رۆبۆسکى و ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى قڕکردنى سیاسى. بانگیش له گه‌لى کورد ده‌کات که په‌ره به به‌رخودان بده‌ن.
(PKK) له به‌یاننامه‌که‌دا ده‌ڵێت: حکومه‌تى (AKP) به سیاسه‌ته فاشیستیانه‌که‌ی، هه‌موو کۆمه‌ڵکوژى و هێرشه‌کانى، حکومه‌ته‌کانى پێشترى تێپه‌ڕاندووه. به هێڕشه‌کانى له دژى رێبه‌رایه‌تى و هێزه‌کانى گه‌ریلامان. هه‌روه‌ها هێڕش و شه‌ڕى ده‌روونى که رۆژانه سه‌رۆک‌وه‌زیر و وه‌زیرى ناوخۆ به وته‌کانیان به‌ڕێوه‌ى ده‌به‌ن، هه‌موو سنوور و پێوانه‌کانى به‌زاندووه. ئه‌م هێرشانه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵکوژى رۆبۆسکى گه‌یشته ئاستى له‌ناوبردنى جه‌سته‌یی، هه‌وڵدان بۆ به یاساکردنى سیاسه‌تى گۆشه‌گیرى سه‌ر رێبه‌رایه‌تیمان دوایین نمونه‌یه‌تی.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ماوه‌یه‌کى درێژه که ته‌ڤگه‌ر و گه‌له‌که‌مان له‌وه تێگه‌یشتوون که ئاکه‌په خاوه‌ن هه‌وڵى چاره‌سه‌رکردن نییه و دوا هه‌ڵوێستیشی، ئه‌مه ده‌سه‌لمێنێ.
(AKP) دوور له هه‌موو پێووه‌رێکى ئه‌خلاقى رایگه‌یاندبوو، که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک هه‌وڵى قڕکردن ده‌دات و به‌م هه‌ڵوێسته‌شى سه‌لماندى که (AKP) هیچ پێوه‌رێکى ئه‌خلاقی، سیاسى و مرۆڤایه‌تى ناناسێت.
(PKK) راشیگه‌یاند که ده‌یانه‌وێت رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان، گه‌لى کورد و ته‌ڤگه‌رى ئازادى پاکتاو و ته‌سلیمیان بکه‌ن و هۆکارى توندکردنى گۆشه‌گیریش به‌م شێوه‌یه هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ: فاشیزمى (AKP) و ده‌وڵه‌تى تورکى نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست، له به‌رامبه‌ر به‌رخودانى هه‌مه‌لایانه‌ى رێبه‌رایه‌تیمان شکستى هێنا. له دیمه‌ن، وێنه، بانگه‌وازى و ته‌نانه‌ت له ناردنى سڵاوێکى رێبه‌رایه‌تیمان ده‌ترسن و له به‌رامبه‌ر روحى ئازادى رێبه‌رایه‌تیمان که بووته ده‌نگى ملیۆنان که‌س بێ چاره‌ن. سیستمى ئه‌شکه‌نجه له ئیمرالى یاساى تایبه‌تن و گۆشه‌گیرى له ناو گۆشه‌دایه و پێشێلکردنى هه‌موو مافه‌کان له ئیمراڵیش نیشانه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته‌یه.
(PKK) ده‌سنیشانى کرد که فاشیزمى (AKP) سه‌ره‌تا به گۆشه‌گیری، پاشان به دژوارکردنێکى به کۆنتڕۆڵ درێژه‌ى پێدرا و دواى ئه‌وه‌ى زانییان سه‌رناکه‌ون، ده‌ستیان کرد به پێشێلکردنى هه‌موو پێوه‌ره‌کانى سیاسی، ئه‌خلاقى و مرۆڤایه‌تی.
له درێژه‌ى لێدوانه‌که (PKK)دا هاتووه: ئه‌مه‌یه فاشیزم. شتێک که ده‌رگا له به‌رده‌م (AKP) بکاته‌وه نه‌ک پێوانه‌کانى ئایینى و سیاسییه که باسى لێوه ده‌کات و نه‌ش پێشه‌رۆژى گه‌لى تورکه که چه‌ندین جار به‌کارى هێناوه. ته‌نیا ترس و بێ چاره‌سه‌رییه که (AKP)ى گه‌یاندۆته ئه‌م ره‌وشه. ته‌نیا له دژى رێبه‌رایه‌تیمان نا، به‌ڵکو له دژى گه‌ل و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان، له دژى هه‌موو هێزه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى خۆی، له‌ناو هه‌مان ترس و توڕه و هێڕشدایه.
له لێدوانه‌که هه‌روه‌ها ده‌ستنیشان کراوه که ئه‌م زهنیه‌ته فاشیستیانه‌ى (AKP) له کاردانه‌وه‌ى بڕیاره‌که‌ى رۆژتیڤیشدا ده‌بینرا. (PKK) راشیگه‌یاند که (AKP) ده‌یه‌وێت هه‌موو جیهان وه‌ک ئه‌وان که خوازیارن چاو له قڕکردنى گه‌لى کورد بپۆشن.
کۆمیته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى (PKK) رایگه‌یاند له دژى ئه‌و هه‌ڵوێستانه، جگه له په‌رپێدانى به‌رخودان هیچ رێگایه‌کى تر نه‌ماوه و بانگێکى به‌م شێوه‌یه‌ى له گه‌لى کورد کرد: “ده‌بێت له هه‌موو گۆره‌پان و مه‌یدانێک گورزى کوشنده له فاشیزمى (AKP) بده‌ین”.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌رى نه‌ورۆژتیڤى
Akp, pkk
ووشه‌ی کلیلی
مهم بورهان قانع: بۆنی هێزێکی زۆر ئاماژه به‌وه ده‌کات بۆشایه‌کی زۆر له نێوان ده‌سه‌ڵات و شه‌قامدا هه‌یه‌له ساڵیادی ۱۷/۲ که له سه‌ر ئه‌نجامی Xem tiếp...
ئاستی فرۆشتنی رۆژانەی بانکی ناوەندیی عێراق گەیشتە ۱۷۸ ملیۆن دۆلارئاستی فرۆشتنی رۆژانەی بانکی ناوەندیی Xem tiếp...
خولا عیراقێ: باسکتبۆلا دهۆک سەرکەفتنا خوە یا حەفتێ تۆمار دکەتخولا عیراقێ: باسکتبۆلا دهۆک سەرکەفتنا Xem tiếp...
پارتێکی کوردی: ناوچە گەرمەکانی سووریا شەڕی ناوەخۆ بەخۆوە دەبیننپارتێکی کوردی: ناوچە گەرمەکانی سووریا Xem tiếp...
دهۆک: سێ بنگەهێن گرەنتینا چاندنێ ل بازگە و خالێن گومرگی هاتنە ڤەکرندهۆک: سێ بنگەهێن گرەنتینا چاندنێ ل Xem tiếp...







ش, دی ۲۴م, ۱۳۹۰
89 جار خوێندراوه‌ته‌وه






ووشه‌ی کلیلی