“عه‌بدولره‌زا بازدار” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه سروشتیه‌کانی ئوستانی ئیلام له کوردستانی رۆژهه‌ڵات رایگه‌یاندووه ژینگه و له‌وه‌ڕگه سروشتیه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له کوردستان به‌ره‌و وێران بوون ده‌چن و بیابان په‌ره‌ی سه‌ندووه.
بازدار له‌مباره‌یه‌وه وتوویه‌تی په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی و له‌ناو بردنی له‌وه‌ڕگه و دارستانه‌کان و بڕینه‌وه‌ی دار و ئاگر که‌وتنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له دارستانه‌کانی ئیلام له هۆکاره‌کانی له‌ناو چوونی ژینگه و په‌ره سه‌ندنی بیابان و شۆره‌کات له ناوچه‌که‌یه.
ئه‌و ده‌ڵێت یه‌کێک له رێگه چاره‌کانی به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی په‌ره سه‌ندنی بیابان و بووژاندنه‌وه‌ی دارستان و له‌وه‌ڕگه‌کانی ئیلام، ناشتنی نه‌مام و پاراستنی ئه‌و ناوچانه‌یه له ده‌ستدرێژی.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران له کوردستان پێشتریش له سه‌ره‌تاکانی مانگی سه‌رماوه‌زی رابردوو وتبووی زیاتر له ۱۴۰ هه‌زار هێکتار له زه‌ویه‌کانی ناوچه‌ی ئیلام له شاری دێلوران له پرۆسه‌ی به بیابان بووندان.
هه‌ر ئه‌وکات بازدار رایگه‌یاندبوو که خێرایی گه‌شه‌ی بیابان و شۆره‌کات له‌و ناوچه‌یه به راده‌یه‌که که شاره‌کانی دێلوران و مێهران و ئابدانان به‌مجۆره له داهاتوودا ده‌بن به بیابان.
به‌پێی ئاماری ئه‌م به‌رپرسه، هه‌موو ساڵێک زیاتر له ۴۷ ملیۆن تۆن خۆڵی به‌پیت له‌م ناوچه‌یه‌ی کوردستانه‌وه به‌هۆی نه‌بوونی سه‌د و ئاوبه‌ند، ده‌شۆرێته‌وه و ده‌بێته هۆی رووتانه‌وه‌ی زه‌وی و بێ‌توانا بوونی خاک و په‌ره سه‌ندنی بیابان و شۆره‌کات.
جیا له‌م هۆکارانه، ئاگر تێبه‌ر بوونی به‌رده‌وامی دارستانه‌کانی ناوچه‌ی ئیلام و شاره‌کانی سه‌ر به‌م ناوه‌نده به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی هاوینی رابردوودا و که‌مته‌رخه‌میی ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌کان و بێ ده‌سه‌ڵاتیی خه‌ڵک بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئه‌م ئاگرانه، به‌شێکی زۆر له دارستان و ژینگه‌ی ناوچه‌که‌ی وێران کرد.
ووشه‌ی کلیلی
له ئاکامی دوو ته‌قینه‌وه له عێراق ۳ که‌س ده‌کوژرێن و ۱۸ برینداردهبنکاربهدهسـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ Xem tiếp...
ئاستی فرۆشتنی رۆژانەی بانکی ناوەندیی عێراق گەیشتە ۱۷۸ ملیۆن دۆلارئاستی فرۆشتنی رۆژانەی بانکی ناوەندیی Xem tiếp...
خولا عیراقێ: باسکتبۆلا دهۆک سەرکەفتنا خوە یا حەفتێ تۆمار دکەتخولا عیراقێ: باسکتبۆلا دهۆک سەرکەفتنا Xem tiếp...
پارتێکی کوردی: ناوچە گەرمەکانی سووریا شەڕی ناوەخۆ بەخۆوە دەبیننپارتێکی کوردی: ناوچە گەرمەکانی سووریا Xem tiếp...
دهۆک: سێ بنگەهێن گرەنتینا چاندنێ ل بازگە و خالێن گومرگی هاتنە ڤەکرندهۆک: سێ بنگەهێن گرەنتینا چاندنێ ل Xem tiếp...








ی, بهمن ۱۰م, ۱۳۸۹
38 جار خوێندراوه‌ته‌وه






ووشه‌ی کلیلی