حاجى ئەحمدى سەرۆکى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (پژاک) ڕەتیکردەوە کەپارتەکەى لەبەرژەوەندى ئەمریکا کاربکات، جهختیشیکردهوه پەیوەندى لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل کارەسات نییە.
حاجى ئەحمدى لەمیانەى بەرنامەیەکى کەناڵى نەورۆز تیڤى وتى “بۆچى هەموو دنیا لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل پەیوەندییان هەیە ئێمەش مافى خۆمانە پەیوەندیمان هەبێت لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل”.
ئهوهشى خستهڕوو که ئهوان خاڵى هاوبەشیان هەیە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل بەڵام خاڵە هاوبەشەکانى دەستنیشاننەکرد.
ههروهها وتى “ئهو تۆمهته هەر بۆ پەژاک نیە بەڵکو هەر هێزێک نەیارى ئێران بێت مۆرى ئەمریکا و ئیسرائیلى لێدەدرێت، تۆمهتى پهیوهندى لهگهڵ ئیسرائیل و ئهمهریکا بۆ موسەوى و خاتەمى کوڕانى خۆشەویستى ئیمام خومەینیش دروستکرا”.
حاجى ئەحمدى سەبارەت بەو تۆمەتانەى ئێران بۆ پژاکى دروست دەکات دەڵێت “ئێران ئامانجى ترى هەیە وەکو ئەوەى دەیەوێت بەتورکیا بڵێت ئەوە ووڵاتانى ئەوروپا هاوکارییان بۆ دروستکردنى کوردستان دەیەوێت ووڵاتانى ئیسلامى لەبەرامبەرى ئێمە ڕاست بکاتەوە بۆ ئەوەى دژایەتیمان بکەن بەڵام زۆربەى ووڵاتانى ئیسلامى دژى ئەمریکا وئیسرائیل نین”.
سەرۆکى پژاک سەرسوڕمانى خۆى نیشاندا لەوەى کەپژاک لەلیستى ڕەشى تیرۆرى وەزارەتى خەزێنەدارى ئەمریکادایە، وتى “ئهگهر وایه ئهمهریکا چۆن دەتوانێت هاوکارى پژاک بکات”.
ووشهی کلیلی
بهریتانیا بانکی مهرکهزی ئێرانی خسته لیستهی گهمارۆکانهوهدهوڵهتی بریتانیا بڕیاری دا گشت Xem tiếp...
دۆستی دێرینی گەلی کورد دانیال میتران ئهمڕۆ ماڵئاوایی لە ژیان کرد.دوای ئهوهی دانیاڵ میتیران هاوسهری Xem tiếp...
داواى هەڵوەشاندنەوەى پشووى رۆژانى شەموو لە قوتابخانەکانى عێراق دەکرێداواى هەڵوەشاندنەوەى پشووى رۆژانى Xem tiếp...
ئاستی فرۆشتنی رۆژانەی بانکی ناوەندیی عێراق گەیشتە ۱۷۸ ملیۆن دۆلارئاستی فرۆشتنی رۆژانەی بانکی ناوەندیی Xem tiếp...
خولا عیراقێ: باسکتبۆلا دهۆک سەرکەفتنا خوە یا حەفتێ تۆمار دکەتخولا عیراقێ: باسکتبۆلا دهۆک سەرکەفتنا Xem tiếp...
پارتێکی کوردی: ناوچە گەرمەکانی سووریا شەڕی ناوەخۆ بەخۆوە دەبیننپارتێکی کوردی: ناوچە گەرمەکانی سووریا Xem tiếp...
دهۆک: سێ بنگەهێن گرەنتینا چاندنێ ل بازگە و خالێن گومرگی هاتنە ڤەکرندهۆک: سێ بنگەهێن گرەنتینا چاندنێ ل Xem tiếp...







د, دی ۱۹م, ۱۳۹۰
135 جار خوێندراوهتهوه






ووشهی کلیلی
ژیانی کوردێک له ژێر سێبهری ئیسلام و ڕژیمی ئێران دا له ئیسلام ئاباد