سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی ۱۳-۱ هێزه‌ئه‌منیه‌کانی تورکیا ده‌ستیان کردووه به‌ده‌ستگیرکردنی چالاکوانان و سیاسیه کورده‌کانی ئه‌و وڵاته، تائێستا زیاتر له ۳۵ که‌س ده‌ستگیرکراون که زۆربەیان سه‌ربه پارتی ئاشتی و دیموکراسی(BDP)ه‌ن.
هاوکات ئه‌مڕۆ پۆلیسی تورکیا دووجار هه‌ڵیانکوتاوه‌ته‌سه‌ر ماڵی له‌یلا زانا ئه‌ندام په‌رله‌مانی تورکیا به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی، به‌ڵام ناوبراو نه‌که‌وتۆته ده‌ست هێزه‌کانی تورکیا.
والی زۆرێک له شاره‌کانی تورکیا له‌وانه (ئه‌سته‌مبوڵ، دیاربه‌کر، وان، ماردین، سێرت، ئورفا، مێرسین و باتمان) فه‌رمانیان ده‌رکردووه بۆ ده‌ستگیرکردنی چالاکوانانی کورد و ئه‌ندامانی (BDP).
له‌شاری سێرتیش هێرش کراوه‌ته سه‌ر سه‌رۆکی شاره‌وانی ئه‌و شاره (سه‌لیم ساداک) به‌ڵام ناوبراو پێشتر ئاگاداری ئه‌وه‌بووه که‌هێرشی ده‌کرێته سه‌ر.
سه‌لیم ساداک به‌سایتی هاوڵاتی وت”ماوه‌یه‌که ده‌وله‌تی ئه‌که‌په ده‌یه‌وێت کوردان زیاتر بخاته نێو زیندانه‌کانه‌وه، چونکه کورد به‌راستی ئه‌و کاره‌سات و کۆمه‌ڵکوژیه‌ی که ده‌وڵه‌ت له شرنا‌خ ئه‌نجامیداوه قبوڵ ناکات، هه‌رئه‌وه‌ش وایکردوه که زه‌خت بخاته سه‌رچالاکوانان و گه‌نجانی کورد بۆئه‌وه‌ی کار‌و چالاکی دژی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجام نه‌ده‌ن”.
هاوکات سایتی رۆژنامه‌ی توده‌ی زه‌مان بڵاویکرده‌وه که سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (هه‌ینی)، پۆلیسی تورکیا هه‌ڵی کوتاوه‌ته‌سه‌ر چه‌ند شوێنێکی جیاجیا له ۱۶ پارێزگای ئه‌و وڵاته، که‌چه‌ندین باره‌گای پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)ی تێدا بووه.
ووشه‌ی کلیلی
ئەمەریکا لە کابول دەرگای باڵیۆزخانەکەی بەسەر کارمەندانیدا داخستباڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کابولی پایتەختی Xem tiếp...
تاڵه‌بانی مه‌رجه‌کانی په‌که‌که بۆ چه‌کدانان ئاشکرادهکاتجهلال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری Xem tiếp...
ئاستی فرۆشتنی رۆژانەی بانکی ناوەندیی عێراق گەیشتە ۱۷۸ ملیۆن دۆلارئاستی فرۆشتنی رۆژانەی بانکی ناوەندیی Xem tiếp...
خولا عیراقێ: باسکتبۆلا دهۆک سەرکەفتنا خوە یا حەفتێ تۆمار دکەتخولا عیراقێ: باسکتبۆلا دهۆک سەرکەفتنا Xem tiếp...
پارتێکی کوردی: ناوچە گەرمەکانی سووریا شەڕی ناوەخۆ بەخۆوە دەبیننپارتێکی کوردی: ناوچە گەرمەکانی سووریا Xem tiếp...
دهۆک: سێ بنگەهێن گرەنتینا چاندنێ ل بازگە و خالێن گومرگی هاتنە ڤەکرندهۆک: سێ بنگەهێن گرەنتینا چاندنێ ل Xem tiếp...







ش, دی ۲۴م, ۱۳۹۰
41 جار خوێندراوه‌ته‌وه






ووشه‌ی کلیلی